رۆژی شەممە 14ی نوامبری 2026 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە شێوەی فەرمی لە لایەن شورای هاوپشتی بەلووچستان بانگهێشتی کۆڕێک لە شاری ستۆکهۆڵم کرا.
لە کۆڕەکەدا نوێنەرانی چەند لایەنی سەر بە نەتەوەی بەلووچ قسەوباسێکیان سەبارەت بە دۆخی خەڵکی بەلووچستان و خەباتی ئەم نەتەوەیان بۆ گەیشتن بە ئازادی و رزگاری پێشکەشکرد.
لە کۆڕەکەدا بە وردی ئاماژە بە کۆی جینایەتە سیستەماتیکەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی کرد کە بەرانبەر بە خەڵکی بەلووچستان ئەنجامیاندا.
لە کۆڕەکەدا هاوڕێ حامید خانی بەرپرسی کومیتەی کۆمەڵە لە سوئێد وتەیەکی بەو بۆنەوە پێشکەشکردوو تێیدا ئاماژەی بە هاوپشتی و هاوخەباتی نەتەوەی کورد و بەلووچ کرد و هاوکات پشتیگیریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی بە شورای هاوپشتی بەلووچستان راگەیاند.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_ کومیتەی سوئێد

14/11/2026

Share.

Comments are closed.