
دوکتور موستەفا بابەکری، کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد. دوکتور بابەکری خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرز بوو و لای جەماوەری ئەو شارە وەکوو کەسایەتییەکی دادپەروەر و خاوەن هەڵویست دەناسرا.
هەر لەو پەیوەندییەدا، لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوکتور موستەفا بابەکری، دۆست و هاوڕێیانی دەکەین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن
شەممە: ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٦ی کوردی
٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ زایین
