ئەمشەو سەعات ١٢:٣٠ بە کاتی هەولێر، کۆماری ئیسلامی بە درۆنی خۆکوژ دوو جار هێرشی کردە سەر مەقەڕیکی کۆمەڵە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی.
پێویستە بووترێ بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بوونی ئێمە خەڵکی سڤیل نەکاتە قۆربانی پێشتر ئەو مەقەڕە چوڵکرابوو هەر بویە بە خۆشحاڵییەوە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بینا و ماشێنی زۆری هاوڵاتییان زەرەری گەورەی بەرکەوتووە.
لە کاتێکدا رژیمی سێدارە خۆی هۆکاری سەرەکی هەڵگیرساندنی ئەم شەڕەیە کە زیاتر لە مانگێکە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتووەتەوە، دەستی لە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەپاراستووەو بووەتە هۆی خەساری گیانی و مادی زۆر گەورە.
ئێمە ئەم هێرش و دەستدرێژیە دڕندانەیە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و شوێنە مەدەنیەکان بە تووندی مەحکووم دەکەین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی
٦/٤/٢٠٢٦

