ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر، بە سەرپەرەشتی بەڕێز کاک باپیر کامەلا سکرتێری گشتیی پارتی ڕەنجەدرانی کوردستان وسامی خۆشناو و خالد کامەلا، ئەندامی سەرکردایەتی و ڕزگار ڕەسول، ڕاوێژکاری کومیتەی سەرکردایەتی و جێگری مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، سەردانی دەفتەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد.

شاندی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان لەلایەن هاوڕێ ڕەزای کەعبی، سکرتێری گشتی کۆمەڵە و هاوڕێ نەوید میهرئاوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەو هاوڕێ ئاگرین سنە، کادری پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هاوکێشەی سیاسیی نێودەوڵەتی تاوتوێ و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی سیاسی کوردستان کرا. جێی ئاماژەیە، هەردوو لا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێ ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکان، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی کە ململانێی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە ناوچەکەدا چڕتر بووەتەوە.

لە کۆتاییدا، دوو لایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ دۆستایەتییان پتەو بکرێ و پێکەوەکارکردن و هاوکاری، زیاتر لە جاران پەرەی پێ بدرێ.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن ( ئاسۆسات )

Share.

Comments are closed.