کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (بە ئینگلیزی: Komala Party of Kurdistan، بە کوردیی باکووری: Partiya Komeleya Kurdistan) حزبێکی سیاسیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. کۆمەڵە خەبات دەکات بۆ کوردستانێکی ئازاد لە ژێر بنەمای دێموکڕاسی و دادپەروەریی ئابووری و کۆمەڵایەتی و یەکسانیی ڕەگەزی.
کۆمەڵە لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣۴٨ی ھەتاوی/ ١٩۶٩ی زایینی لە لایەن هەندێک لە خوێندکارانی زانکۆ و هەروەها چالاکەوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەک ڕێکخراوێکی سیاسی چەپ دامەزرا. لە بەر کەش و ھەوای سیاسی و دیکتاتۆڕیی ڕژیمی ئەوکات ھیچ جموجۆڵ و چالاکییەکی سیاسی نەدەکرا، بۆیە کۆمەڵە ھەر ئەوکات وەک زۆربەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکە دەستی بە چالاکی نەھینی کرد. سەرەڕای زیندانی کردنی دامەزرێنەران ئازار و شکەنجەیان کۆمەڵە توانی خۆراگریی بکات و چوارچێوەی خۆی ڕابگرێت. دوای نزیکەی یەک دەیە چالاکی نەھێنی لە ٢۶ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی ھەتاوی (١٥ی ٢ی ١٩٧٩) بە گیانبەختکردنی کاک حەمە حسێن کەریمی بوونی خۆی ئاشکرا کرد و دەستی بە چالاکی ئاشکرا کرد.
ڕێگەکانی پەیوەندیی فەرمی بە کۆمەڵەی ەحمەتکێشانی کوردستان:
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی ەحمەتکێشانی کوردستان
central.committee@komalaparty.com
کومیسیۆنی دەرەوەی وڵات:
abroad.committee@komalaparty.com
کومیتەی بریتانیا:
uk.committee@komalainternational.com