زۆر بەداخەوە ئاگادار كراینەوە كە ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ ی هەتاویی، كاك عومەر ڕەحیمزادە ناسراو بە بابا عومەر، پێشمەرگەی تێكۆشەر و دێرینی كۆمەڵە و گوردانی ٢٦ی سەقز و یەكێك لە كەسایەتییە خۆشەویست و ناسراوەكانی شاری سەقز و هەروەها یەكێك لە چالاكان و هەڵسووڕاوانی هەرە دڵسۆز و كارای بزووتنەوەی كرێكاری ئەو شارە و باوكی ئازیزی كادر و ئەندامی پێشكەوتووی كۆمەڵە هاوڕێ پەرویز ڕەحیمزادە، بە هۆی هەڵكشانی تەمەن و لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
بەم بۆنەوە و وێڕای بەرز و بەڕێز ڕاگرتنی یاد و ناوی ئازیز و هەمیشە زیندووی بابا عومەر، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە لایەن سەرجەم كادر و ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە ئاراستەی هاوڕێیان پەروین و پەرویز ڕەحیمزادە و هەروەها نەسرین ڕەحیمزادە و سەرجەم بنەماڵە و كەس و كار و ئازیزانیان دەكەین و ئاواتە خوازین دوایین خەم و پەژارەی ژیانیان بێت.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
۱۹ی جۆزەردانی ۱٤۰۳
٨ی ژوئەنی۲۰۲۴

Share.
Leave A Reply