رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئوکتوبری ٢٠٢٥ی زایینی هاورێ فەریبا محەمەدی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەروەها هاورێیان چیمەن جوانرودی بەرپرسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد و پرشنگ محەمەدی و مەهوەش حەمیدی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی و تەلار سابیر ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئاسۆی ژنی کورد، سەردانی یەکیتی ژنانی کوردستانیان کرد. مەبەست لەم دیدارە پیرۆزبایی دەست بە کار بوونی بەرێز لەیلا عەبدوڵا وەک سکرتێری یەکیتی ژنان و ستافی نوێی ئەم رێکخراوەیە بوو. هەروەها لەو سەردانەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە بارەی پرسەکانی ژنی کورد و چارەسەریەکان کرا.
