

ڕێكەوتی ،01.11.2026 کۆبۆنەوەی کۆمیتەی ھاوکاڕی حیزب و ڕێكخراوەکانی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو کە تێیدا نوینەرانی حیزبەکانی ھەر چوارپارچەی کوردستان بەشداریان کرد
لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پێوەندی حیزبەکان و پتەوکردنی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستان دوپاتکراویەوە.
ھەر کام لە نۆینەرانی حیزبەکان روانگەو بۆچوونی جیاوازی خویان لەسەر ئاڵوگۆڕەكانی کوردستان و ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست باسكرد.
لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستان بەرپرسی کۆمیتەی وڵاتی نۆرویژ ،شاھۆ بلوری بەشداری کۆبونەوەکە بوو كە كۆی باسەكان لە فەزایەکی سیاسی گەرم و گوڕ و دۆستانە بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییدا پێداگری لەسەر پتەوکردنی کۆمیتەی ھاوکاری حیزبەکانی ھەر چوارپارچەی کوردستان کرا.
کۆمەڵەی زەحمەتكیشانی کوردستان_کۆمیتەی نۆروێژ.
