بە داخێکی گرانەوە کوردستان یەک لە تێکۆشەرانی بواری یەکسانی لەدەستدا
ئەمرۆ دووشەممە ١٧ی مانگی ژوئەن ژنە خەباتکار رووناک فەرەج بەرپرسی رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
رووناک خانم جگە لە تێکۆشەرێکی سیاسی، ساڵهای ساڵ بۆ پرسی یەکسانی لە باشووری کوردستان بێ وچان خەباتی کرد و ژیانی دەیان و سەدان کچ و ژنی لە مەترسی کوشتن و توندوتیژی رزگار کرد. ئەو هەرەوها پاڵپشتێکی بەهێزی خەباتی رۆژهەڵات و بەتایبەت ژنانی ئەم بەشە بوو و پەیوەندییەکی بەهێزی لەمبارەوە هەبوو.
بۆیە مەرگی ئەم ژنە تێکۆشەرە خەسارێکی گەورەیە لە بزاڤی یەکسانیخوازی لە کوردستان و جێگەی بۆ هەمیشە دیار دەبێ.
لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمیتەی ناوەندییەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی، هاورێ فەرزین کەرباسی، رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین.
یادی هەمیشە دەمێنێتەوە
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٠٢٤/٠٦/١٧

Share.
Leave A Reply