بە داخەوە عەباس جەعفەری تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە، باوکی هاوڕێ ئەسرا و کەسایەتیی خۆشەویست و جێ ڕێزی شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠۵، کەمێک دوای نەشتەرگەریی ئەژنۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەباس جەعفەری هەر لە سەرەتاکانی دەیەی شەستی هەتاوییەوە دەستی بە چالاکی لە ڕێکخستنی کۆمەڵە کرد و تا کۆتایی ژیانی لە تێکۆشانی بەردەوام بوو.

هەر بەو بۆنەوە وەکوو ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیان ئەسرا و خەبات و سەرجەم بنەماڵەی ئازیزی هاوڕێ عەباس جەعفەری دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان _کۆمیسۆنی ڕاگەیاندن
پێنجشەممە: ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٦ی کوردی
١٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٦ زایینی

Share.

Comments are closed.