
بەداخەوە ، ئەمرۆ ١٧-١١-٢٠٢٦، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییەوە ، لە باکوری کوردستان ژمارەیەک لە سەرکردەکان و کەسایەتیەکانی «هەڤبەندی نەتەوەیی کوردستان» دەستگیرکران . بەردەوامبوونی سیاسەتی گرتن و ڕێکارە توندەکان بەرامبەر بە خەباتکاران و چالاکوانانی سیاسی ، نەک هەر پێچەوانەی بنەماکانی ئازادیی سیاسی ، خەباتی مەدەنی و مافی دەربڕینی ئازادە ، بەڵکو زیانێکی گەورە بە هەوڵەکانی پێکەوەژیان و پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لە تورکیا دەگەیەنێت ، ئەو پرۆسەیەی کە زیاتر لە سەدەیەکە پێویستی بە دیدگایەکی کراوە و سیاسی هەیە ، نەک ڕێوشوێنی ئەمنی . ئێمە لە کۆڕبەندی چەپی کوردستان ، ئەم پەرەسەندنانە مەحکوم دەکەین ، و داوای بەپەلەی ئازادکردنی سەرکردەکانی «هەڤبەندی نەتەوەیی کوردستان» و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەکەین . هاوکات جەخت لەوە دەکەینەوە کە کۆتایهێنان بەم ڕێوشوێنانە و کرانەوە بە ڕووی دیالۆگدا، تەنها ڕێگەیە بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی یاسایی و دەستووری بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و ئاشتیانە.
کۆڕبەندی چەپی کوردستان
پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) / باکوور
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP) / باکوور
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان / ڕۆژهەڵات
پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سوریا
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان / ڕۆژاوا
حزبی شیوعی کوردستان / عێراق
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان / باشوور
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان / باشوور ١٧-١١-٢٠٢٦
٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥
١٨ی نوامبری ٢٠٢٦
