
هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان، فەرماندەی خۆشەویست و ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، تێکۆشەرێکی ماندوونهناسی ڕێگای دادپەروەری و ئازادی و سەربەستیی کوردستان بوو، فەرماندەیەک لە جنس و جەوهەری بڕوا و خۆڕاگری. لەو ڕۆژانەی تاریکی و کۆنەپەرستی دەیانویست ئاسۆی خەباتی کوردستان بە تەمومژ دابپۆشن، ئەو بڕیاری دا ببێتە ئەستێڕەی ڕێنووێنی شۆڕش.
بە چۆکداهاتن لە فەرهەنگی ڕێبواردا نەبوو، ئەو وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە شەوی ئەستووری داگیرکەرانی شەق کرد و بووە هەوێنی گەرمیی کوانووی خەباتی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان.
به باوڕێ ڕێبوار سەمبولی ئەو ڕاستییەیە کە ئاگری شۆڕش بە هەڕەشەی شەوپەرستان ناکوژێتەوە، بەڵکو لە ناخی سەختییەکاندا زیاتر بڵیسە دەستێنێ.
یادی ئەم فەرماندە ورەبەرزەی کۆمەڵە، هەمیشە وەک مەشخەڵێک لە دڵی بزووتنەوەی کوردستاندا گەش و گەرمابەخش دەمێنێتەوە.
ڕەزا کەعبی
له ساڵڕۆژی گیابەختکردوونی هاوڕێ ڕێبوار
رەزا کەعبی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
شەممە: ۲٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی
١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ زایینی