
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، فواد کرمانی، پێشمەرگەی پێشووی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ئازاری برینداری، لە ئاوایی “سلێن” سەر بە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ فواد لە ناڕەزاییەکانی ١٣٩٨ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بریندار بوو و دواتر هاتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە. فواد کرمانی دوای ماوەیەک پێشەرگایەتی بەهۆی برینەکەیەوە تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بوو و لەسەر ویستی خۆی، گەڕایەوە نێو بنەماڵەکەی و بەداخەوە لە کۆتاییدا نەخۆشییەکەی چارەسەر نەکرا.
بێگومان یاد و ناوی هاوڕێ فواد کرمانی لە بیرماندا زیندوو دەمێنێتەوە و دڵنیایی دەدەین بە هاوڕێیان و هاوبیرانی کە خەبات و تێکۆشانی بێوچانی، بۆ خەبات لەپێناو ئازادی و ڕزگاریی خەڵکی کوردستان، دواجار بە ئامانج دەگات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن ( ئاسۆسات )