٣١ی جۆزه‌ردان ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه كاك خانه موعینی یه، له سه‌روو به‌ندی ئه‌و ڕۆژه‌دا كه ده‌بووا سه‌ركردایه‌تی حێزبه‌كه خۆی بۆ رێز گرتن له یادی كاك خانه و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه ته‌یار كردبای مه‌خابن بیری چووبووه سەر كوده‌تا و چه‌ك كردن و ده‌ر كردن.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه واتا ٣٠ له سه‌ر ٣١ی جۆزه‌ردان یه‌كێك له فه‌رمه‌نده مه‌یدانیه‌كانی كۆمه‌ڵه كه ئه‌ندامی كۆمیسیونی نیزامی بوو پێوه‌ندی پێوه كردم كه سه‌ركرده پیلانگێڕه‌كه هاتووته بانه‌گه‌وره چه‌ند كه‌سێكی له لایه و منیشی بۆ شام ده‌عوه‌تكردوه تا ئێسته هه‌ر چاوه‌ڕێمه و ئه‌و نزیك به یه‌ک كاتژمێره هه‌ر ته‌له‌فوونم بۆ ئه‌كات به‌ڵام پێم‌خۆش نیه بڕۆم هه‌ست ئه‌كه‌م پیلانێكی بۆ ئه‌مشه‌و به‌ده‌سته‌وه‌یه!
منیش له وڵامدا گوتم هه‌رله به‌ر ئه‌و هه‌سته‌ت بڕۆ شامیش بخۆ و رێزی لێ بگره و ڕه‌نگه له‌و پیلانه‌ش كه خۆت هه‌ستت بۆی هه‌یه تێبگه‌ی.
هاوڕێیه‌كه‌ی ئێمه چوو بۆ ئه‌و ماڵه‌ی كه ماڵی كۆمیسیونی نیزامی بوو و هه‌ر ئه‌و شه‌وه له به‌ر سه‌ركرده پیلانگێڕه‌كه به‌جێ هێشتبوو له گه‌ڵیان شامی خۆارد و كه‌وتبوونه قسه، هاوڕێیه‌كه‌ی ئێمه له وڵامی ئه‌ودا وتبووی نه‌وه‌د له سه‌دی پێشمه‌رگه و كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان موافقی یه‌كگرتنه‌وه نین و تێكه‌ڵ نه‌بوون و نابن. ئه‌ویش له وڵامدا ووتبووی تۆ سه‌رت به من بسپێره تابه‌یانی هه‌موویان ده‌ر ده‌كه‌ین.
جا ئه‌گه‌ر لێره‌وه بڕۆمه نێو باسه‌كه ده‌بێ بڵێم ئه‌م كوده‌تا كوده‌تایه كه به ئێمه‌ی ئه‌ڵێن ئه‌م پاراگرافه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ری ده‌خا كه كێ کودتاچی بووه وكێ پووچه‌ڵی كردوته‌وه.
1. ساڵی ٢٠٠٧ كه ئێمه جیا بووینه‌وه هه‌ر له ده‌ستپێكی جیابوونه‌وه‌دا سه‌ركرده پیلانگێره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بوو به سكرتێر و جگه له و پێنج كه‌سه كه ئه‌ندامانی ك ن هه‌لبژێردراوی كۆنگره‌ی ١١ بوون به پێشنیار خۆی هاوڕێیان بارام ره‌زایی، سه‌باح ئه‌مینی و سادق زه‌ندی بوون به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و هه‌رواش نێویان هێنرا و هه‌رواش ئه‌ركیان پێ سپێردرا و خۆیشی وه‌كوو سكرتێر و سه‌رۆكی وڤده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان دەرکەوت و هه‌ر له ژێر ئه‌و ستاتووسه‌شدا پێشوازی له میوان و له وڤدی حێزبه‌كان ده‌كرد. هه‌ر له یه‌كم رۆژه‌وه نێو حێزبه‌كه‌شمان نا كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
2. له كۆنگره‌ی ١٣ دا نۆزده ئه‌ندامی ك ن و پێنج كه‌س وه‌ك جێگر هه‌ڵبژێردران واتا ٢٤ كه‌س، ده‌ره‌نجامی به‌ڕێوبه‌ری و سكرتێری به‌ڕێزی له ساڵێك پێش ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی به‌ناو یه‌كگرتن بووین به ١٤ كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش ٨ كه‌س له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نه‌وه‌د له سه‌دی كادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه له به‌ره‌به‌یانی ٣١ی جۆزه‌ردان پیلانێكی گڵاومان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانمان خسته‌وه سه‌رپێ. ئەوەش بێژم کە له‌و ١٤ كه‌سه، تەنیا ٢ کەس لە گەڵ سه‌ركرده پیلانگێڕه‌كه كه‌وت.
3. جگه له دوو یا سێ پلنۆمی سه‌ره‌تا پاش كۆنگره‌ی ١٣ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان هیچكات دوو له سه‌ر سێ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ١٣ كه‌س نه‌بووه ئه‌گه‌ر به‌وپێوه‌ره بێت هیچكام له پلنۆمه‌كان فه‌رمی نیه له‌وانه ئه‌و پلنۆمه‌ی كه سه‌ركرده پیلانگێڕه‌كه بڕیاری یه‌كگرتنه‌وه‌ی لێ وه‌رگرت. دەبێ ئەوەشی لێ بپرسی کە بۆ هەر کات خۆی پێخۆشە و بەرژەوەندیەکەی دەخوازێ پەنا دەباتە بەر پەیرەوی ناوخۆ و پرنسیبی حیزبی، بەڵام ئایا لە خۆی ناپرسێ بۆچی ١٠ ساڵ رێگر بوو لە سەر گرتنی کۆنگرە. چەند جار لە پەیڕەوی ناوخۆ لە پێناو بەرژەوەندی خۆی لایداوە. بۆ نابێ بپرسە ١٥ ساڵ کەسی یەکەمی ئەو حیزبە بووە ئەی بۆ نەیتوانی لەو هێزە مادی و مەعنوویە بۆ بەهێز بوونی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کەلک وەربگرێت.
4. ئێمه هه‌موومان ئه‌و چووارده كه‌سه له مه‌ڕ پرسی یه‌كگرتنه‌وه وه‌ك یه‌ك بیرمان نه‌ده‌كرده‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشكرا بوونی دانووستانه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دژی ئه‌و شێوه له دانووستان بوون و بێ باوه‌ڕی خۆیان به نسبه‌ت عه‌بدوڵڵا مۆهته‌دییه‌وه ده‌ربڕی و به‌شێكی به‌رچاو له كادر و ئه‌ندامانیش وه‌ك ئه‌وان بیریان ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام له به‌ر پیرۆزی وشه‌ی یه‌كگرتنه‌وه هیچكام له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نه‌ڕۆیشتن و هه‌موویان بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ن كه دژی یه‌كریزی نین به ئێمه‌مانان كه به تووندی له گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه بووین ئێعتمادیان كرد و به جێیان نه‌هێشتین و چالاكانه له پرۆسه‌كه به‌شدار بووین. مه‌خابن بۆچوونی ئه‌وان له مه‌ڕ پاوانخوازی و یه‌ك ڕه‌هه‌ندی و كاریزما په‌رستی و به بنه‌ماڵه‌ی كردنی حێزب سەلمێنراو ئێمه مانانیش بووین به هاوڕای ئەوان.
5. ئێمه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه قیزه‌ونه‌دا بۆ ناساندن و كاری حێزبی خۆمان پێوه‌یستمان به كۆنگره و كۆنفرانس نه‌بوو چوونكه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له پرۆسه‌یه‌كدا كه به‌سه‌ره‌نجام نه‌گه‌یشت و شكستی هێنا وازمان هێنا و چووینه‌وه سه‌ر خه‌ت و سیاسه‌ت و نێو و فونكسیۆنه حێزبیه‌كانی خۆمان.
6. به پێ ئه‌وه‌ی دوو له سه‌ر سێ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و پتر له نه‌وه‌د له سه‌دی كادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه ئه‌و پرۆسه‌یان به شكستخواردوو زانی و پێیان له سه‌ر ڕێبازی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان دادەگرت و دژی ئه‌و سیاسەته له زه‌لكاو نیشتوه‌ی حێزبه بنه‌ماڵه‌یه‌كه بوون، بڕیاریاندا كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان وه‌ك گلێنه‌ی چاو بپارێزن كه به‌داخه‌وه هێڕش كرایه سه‌رمان و پاش گه‌مارۆ ته‌قشیان لێ كردین و دوو هاوڕێمان گیانی به‌ختكرد كه‌چی هێزی نیزامی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان وه‌ك هێزێكی نیزامی كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو و ته‌نیا وه‌ك هێزی مرۆیی و به جه‌سته پێشگیری له سه‌ڕه‌ڕۆی و فره‌خوازی سه‌ركرده پیلانگێڕه‌كه و هاوكارانی كرد و هه‌موو فه‌رمانده نیزامیه‌كانی پێشمه‌رگه له جێ ئه‌ركی نیزامی وه‌ك مرۆڤی مه‌ده‌نی به‌ره‌نگاری ده‌ستدرێژی نیزامی تاقمی بنه‌ماڵه بوونه‌وه.
7. هه‌ر ئێواره‌ی ١ی پووشپه‌ڕ وڤدێكی به‌ڕێز حێزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وڤدێك له رێبه‌ری كۆمه‌ڵه رێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمونیستی ئێران له خه‌مخۆرییان بۆ بزووتنه‌وه‌كه و كۆتایی هێنان به‌و هێرشه جینایه‌تكارانه‌یه كه كرایه سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو لامان دانیشتن و هه‌ردووك لایه‌نی نێو بژیوان پرۆژه‌و ڕاسپارده‌كه‌ی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵاته‌ی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه هه‌مووان لێ ئاگادارن كه ئێمه خاڵ به خاڵیمان پاراستوه و جارێكی دیكه سپاسی خه‌مخۆری و زه‌حمه‌تیان ئه‌كه‌ین.
نەوید مێهراوەر
١٤/٧/٢٠٢٣


