

ئەمرۆ شەممە ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٦ لە ئۆسلۆ ،یەکیتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفرانسێکی بۆ چوارمین ساڵیادی قەتڵی حکومەتی ژینا رێکخستبوو. لەم کۆنفرانسە نوێنەری حێزبەکانی ناو هاوپەیمانیی کوردستان و هەروەها نەتەوەکانی دیکە بەشدار بوون کە لە دوو پانێلدا باسەکانی خۆیانیان پێشکەش کرد.
جێی ئاماژەیە هاورێ فەریبا محەمەدی جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەم کۆنفرانسە بەشدار بوو و وتاری پێشکەش کرد. هاورێ فەریبا وێڕای ئاماژە بە گرنگی شۆڕشی ژینا و پێکهێنانی گۆڕانکاری لە گوتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و ئێران، باسی لە پێویستیی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد کە دەتوانێ لە ئێستادا دەوری گرنگ بگێڕێ و نوێنەرایەتی بزاڤی رزگاریخوازانەی کوردستان بکات و باسی لە شکۆی مانگرتنی گشتی خەڵک لە ساڵیادی شۆڕشی ژینا کرد کە لە سەر داوای ئەوان بەرێوە چوو. هەروەها باسی لە مافی دیاری کردنی چارەنووسی کورد و باقی نەتەوەکانی ناو ئێران کرد لە دروست بوونی هەر ئاڵترناتیڤێک بۆ داهاتوو.
شایانی باسە هاورێیان ئازاد سەڵواتی ئەندامی کومیتەی ناوەندی، بێهنام نادری، هەژیر شەریعەتی، بەختیار بلوری و نیشتمان بلوری لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کومیتەی نوروێژ
شەممە: ۲٨ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی
١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ زایینی
