زۆر بەداخەوەم بۆ هەواڵی ماڵاوایی له ژیانکردنی دۆستی زۆر بەڕێز، کەسایەتی خۆشناو و ساحێب قەڵەمی بەتوانا و میدیاکارێکی به ئەزمون و جێی متمانە و بەبڕشت، کاک بەڵێن ساڵح.
رۆژی ٢٨ی مانگی ڤێبریە دوای تەواوبونی وتووێژێکم بۆ دەنگی ئەمرێکا، لەگەڵ کاک بەڵێن قسەوباسێکی دۆستانەمان کرد. ئەو زۆر بە پەرۆشی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبەکان و چارەنوسیان بوو و له هەمانکاتدا پێیوابوو که شۆڕشی ڕۆژهەڵات له پەرەسەندندایە. کاک بەڵێن لەگەڵ کاری رۆژنامەگەریی لە دەزگایەک وەک دەنگی ئەمریکا، ھاوکات خەمخۆری پرسی رەوای کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان بوو.
بەم بۆنەوە سەرخۆشی خۆم ئاراستەی برای بەڕێز کاک دوکتور بەرهەم ساڵح و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان و دۆستان و هۆگرانی کاک بەڵێن دەکەم و ھیوادارم دوا ناخۆشییان بێت.
ڕەزا کەعبی
سکرتێری گشتی کۆمەڵە
٣٠ مارس ٢٠٢٥