ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی کارەساتی گیانلەدەستدانی شەش شاخەوانی خەڵکی بانە
بەداخەوە ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە تەرمی شەش شاخەوانی گرووپێکی شاخەوانیی بانە کە لە گەڕانەوەیان پاش سەرکەوتن بەسەر کێوی کەڵەکەجار لە ناوچەی حەوتاشی بانە تووشی هەرەس بوون، دۆزرایەوە.
هەوڵی خەڵک و شاخەوانانێک کە بۆ فریاکەوتن گەیشتبوونە ناوچەکە بوو بە هۆی دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ژمارەیەک لە شاخەوانان بەڵام بەداخەوە ٦ کەس لە شاخەوانانی ئەو گرووپە عومەر عەبدوڵڵاهی، ڕووناک دانشمەند، کاروان ئەحمەدپوور، خالق موحەممەدنەژاد، شەهلا ڕەحمانی و یاسا سادقی سەرەڕای هەوڵی خەڵک لە شار و ناوچەکانی دوور و نزیک کە بەشداری کاری فریاکەوتن و گەڕان بەدوای شاخەوانەکاندا بوون، تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەم ڕێگەیەوە بە بۆنەی ئەم کارەساتەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و دۆستانی ئەو شاخەوانانە دەکا و هەوڵ و هاوپشتیی خەڵک بۆ فریاکەوتن و دۆزینەوەیان بەرز دەنرخێنێ.
یادی ئازیزیان بەڕێز
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ـ سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣
Previous Articleپێگەی کورد لە ئێران لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
Next Article کۆمەڵە و پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیە