


ڕێزگرتن لە یاد و ناوی هاوڕێی هەمیشە زیندوو_بارام ڕەزایی
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠۵ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی ژیانئاوایی هاوڕێ بارام ڕەزایی، بەشێ لە کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی ئەو فەرماندە چاونەترسە و پێشکەشکردنی شاخە گوڵی سوور، ڕێزیان لە تەمەنێ نەبەزی و تێکۆشانی گرت
هاوڕێ بارام ڕەزایی یەکێک لە فەرماندە ئازا و بوێرەکانی کۆمەڵە لە ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بوو و پاش ساڵانێ تێکۆشانی شێلگیرانە لە بەرەبەیانیی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
یادی لە لامان بەرز و بەڕێز دەمێنێ
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن
