ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری کۆڵنی ئاڵمان، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان، دژ بە کۆبوونەوەی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

بەشداربووان لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئامادەبوون و دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان، پەیامی ناڕەزایەتییان دژ بە کۆماری سێدارەی ئیسلامی و سیاسەتەکانی ڕاگەیاند و جارێکی دیکە جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوون لە خەبات بۆ ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و مافە سیاسی و نەتەوایەتییەکان کردەوە.

بەشداریی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییە جۆراوجۆرەکان لەم کۆبوونەوەیەدا، دەرفەتێک بوو بۆ دەربڕینی هاوپێوەندی لەگەڵ خەباتی خەڵکی ئێران و کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی و پشتگیری لە خواستەکانیان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا ئازادی، یەکسانی، مافەکانی مرۆڤ و مافە نەتەوایەتییەکان بە بنەمای سەرەکیی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دابنرێن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کومیتەی ئاڵمان

یەکشەممە: ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ی کوردی
١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ زایینی

Share.

Comments are closed.

Exit mobile version