
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٣ی ئۆكتۆبری ٢٠٢٦، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە نۆهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی مام جەلال تاڵەبانی، سكرتێری پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشدارییان کرد و تاجەگوڵینەیەکیان لەسەر گڵکۆی ئەو ڕێبەرە مەزنە دانا.
مام جەلال کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، حەوتەمین سەرۆک كۆماری عێراق و یەكەمین سەرۆک كۆماری كورد لەو وڵاتە بوو، لە دوای راپەڕین لە باشووری کوردستان بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکم لە عیراق و رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە نوسینەوەی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە.
مام جەلال لە رۆژى ٣ی ئۆکتۆبرى ساڵى ٢٠١٧، لە تەمەنى ٨۵ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکى وڵاتى ئەڵمان ماڵاوایی لە ژیان کرد و دواتر تەرمەکەى گەڕێندرایەوە کوردستان و له ڕێوڕەسمێکدا لە شارى سلێمانى نێژرا.
١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی
٤ ی ئۆکتوبری ٢٠٢٦ زایینی
