لە ڕۆژانی ۲۵ و ۲۶ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶دا «ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران» کۆنفرانسێکی لەژێر سەردێڕی «قەیرانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بنەمای هاوبەشەوە تا کردەوەی هاوبەش» لە بنکەی ئەکادیمیای زانستی ئۆسلۆ، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، دەیان کەسایەتیی سیاسی، میدیایی و چالاکانی مافی مرۆڤ بەڕێوە برد.

لەو کۆنفرانسە، کۆمەڵێک پرەنسیپی لانیکەمی مافی مرۆڤ لە سەندێکدا کە بە پێشنیار و نێوبژیوانیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەلایەن پازدە ڕێکخراوی سیاسیی کوردستانی، نەتەوەکانی تر و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانەوە واژۆ کرا. جێی ئاماژەیە ئەم لایەنانە لە ساڵێک لەمەوبەرەوە لەو پێوەندییەدا لە گفتوگۆدا بوون.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان تێبینی و ڕای خۆی سەبارەت بەو سەنەدە دەربڕی کە لەگەڵیدا بڵاو بوویەوە.

جێگای ئاماژەیە هاورێیان فەریبا محەمەدی جێگری سکرتێری گشتیی، ئازاد سەڵەواتی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەختیار بلووری ئەندامی کۆمەڵە بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون و وتاری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە لایەن هاورێ فەریباوە پێشکەش کرا.

https://t.me/AsoSat_asosat_tv/5555

Share.

Comments are closed.

Exit mobile version