رۆژی پێنجشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شاندێک لە کۆمەڵە بە سەرۆکایەتی هاوڕێ ڕەزا کەعبی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ئەمجەد حوسێن پەناهی، موحەمەد حەکیمی و مەنسور ڕاوەند، سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد.
شاندەکە بە شێوەی فەرمی لەلایەن کاک باپیر کاملا، سکرتێری گشتیی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، لەگەڵ محەممەد کاملا و تەحسین ڕەحمان (ئەندامانی مەکتەبی سیاسی)، کاک خالید کاملا (ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی) و کاک ڕزگار ڕەسوول (ئەندامی ئەنجومەنی گشتی)، پێشوازی لێکرا.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، شاندی کۆمەڵە پیرۆزبایی ٣١ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان گەیاند و پەیامی پیرۆزبایی فەرمی پێشکەش کرد. هەروەها، بارودۆخی سیاسی ناوچە و پێشهاتە هەستیارە سیاسییەکان تاوتوێکرا، و جەخت لەسەر پێویستی یەکڕیزی، هاوهەڵوێستی و ڕاوێژی بەردەوام لەنێوان هێزە سیاسییەکان کرا، بەتایبەتی لە قۆناغێکی هەستیار و خێراگۆڕدا.
لە بەشێکی تر لە دانیشتنەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر پتەوکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان و فراوانکردنەوەی هاوبەشکاری لەنێوانیان، هەروەها لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، کردەوە.
هەینی:١٧ی ڕیبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی
٦ی فێورییەی ۲۰۲٦ی زاینی




