شکۆدار بێ یەکی ئەیار ڕۆژی جیهانیی کرێکار
ئەمساڵ لە کاتێکدا ڕێز لە یەکی مانگی مەی ڕۆژی هاوپشتیی جیهانیی چینی کرێکار دەگرین کە چاوچنۆکیی دەسەڵاتی سەرمایەداری لە هەموو جیهان گوشاری زیاتری خستووەتە سەر کرێکاران و هەڵگیرسانی شەڕەکان لە چەندین شوێنی جیهان تەنگی بە چینی کەمداهات تەنانەت لە وڵاتە پیشەسازییەکاندا هەڵچنیوە. دەسەڵات و دەوڵەتە ڕاستەکان کە پارێزەرانی توندوتیژترین چەوساندنەوەن، لە زۆر وڵاتی جیهان قازانجی سەرمایە گەورەکان بە قیمەتی خراپتربوونی ژیان و بژیوی خەڵک دەپارێزن و گیانی مرۆڤ لە بەرامبەر تەماحەکانی ئەم سیستەمە دژە ئینسانییەدا لایان بایەخی نییە و هێرشێکی تازەیان بۆ سەر دەسکەوتەکانی بزووتنەوەی کرێکاری و ڕەوتی چەپ دەستپێکردووە.

