خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ، سێشەممە،٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کردووە سەر یەکێک لە ئوردوگاکانی کۆمەڵە لە سورداش.
لە ئەنجامی ئەم هێرشە، بەداخەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون، کە باری تەندروستی یەکێک لەوان ناجێگیرە.
ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانە، چ ئێستا و چ پێشووتر، نیشانەی ترس و وەحشەتی کۆماری ئیسلامییە بەرانبەر بە ئیرادەی بەهێز و ویستی نەگۆڕی خەڵکی کوردستان.
کۆمەڵە پێ لەسەر ئەوە دائەگرێت کە ئەم جۆرە کردارە هەرگیز ناتوانێت لە عەزمی تێکۆشان و داخوازە ڕەواکانی خەڵکی کورد کەم بکاتەوە، بەڵکو زیاتر هۆکاری بەهێزبوون، یەکگرتوویی و بەردەوامی لە تێکۆشان دەبێت.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان _سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
٢٥ خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی
١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی


