
بەشداری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی Labour Party
کۆنفڕانسی ساڵانەی Labour Party لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سیپتامبری ٢٠٢٦، بە دروشمی «Hope Again» لە شاری لیڤەرپوول دەستی بە کار کرد و تا ڕۆژی ٣٠ی سیپتامبری ٢٠٢٦ بەردەوام بوو.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەمساڵ بە شێوەیەکی فەرمی بەشداریی لە کۆنفڕانسی ساڵانەی Labour Party کرد، کە لە شاری لیڤەرپوول بەڕێوە چوو. لەم کۆنفڕانسەدا، هاوڕێ حەمید مورتەزازادە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداریی کرد.
لە ماوەی کۆنفڕانسەکەدا، نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە چەندین کۆبوونەوە و چالاکیی سیاسی و ڕۆشنبیری بەشداریی کرد. هەروەها، لە ژمارەیەک لەو ئێڤێنت و بەرنامانەدا بەشداری کرا کە بە پرسی کورد و دۆخی کوردستانەوە پەیوەندییان هەبوو.
لە چوارچێوەی ئەم بەشدارییەدا، دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان، ئەندامانی پەرلەمان و بەشداربووانی تری کۆنفڕانس لە بریتانیا و دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجام درا و لەسەر پرسی کورد و دۆخی کوردستان گفتوگۆ کرا.
هەروەها، نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە ژمارەیەک لە وتار و بەرنامەکانی کۆنفڕانس لە ڕۆژانی یەکەمدا بەشداریی کرد؛ لەوانەش وتاری جێگری سەرۆکی Labour Party، وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە، هەروەها وتاری سەرۆک وەزیران و سەرکردەی Labour Party، Andy Burnham، لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی سیپتامبری ٢٠٢٦.
بەشداریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەم کۆنفڕانسەدا هەنگاوێک بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و ناساندنی زیاتر و باشترەوەی پرسی کورد و دۆخی کوردستان بە لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمیسیۆنی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
چوارشەممە: ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ی زایینی
٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ی کوردی



