دووشەممە ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣ی هەتاوی،بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی،کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی کۆمەڵە لەسەر گڵکۆی هاوڕێیانی گوردانی شوان لە شاری سلێمانی، ڕێز له‌ یاد و بیره‌وه‌ریی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ گوردانی شوان و سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە گیرا.
لەم مەراسمەدا بە نیشانەی ڕێزلێنان و وەک نەریتی هەموو ساڵێک چەند ساتێک بێدەنگی ڕاگیرا و پاشان بە دانانی گوڵی سوور لە سەر گڵکۆگانیان ڕێز و پەیمان و وەفایان لەگەڵ ئەو ئازیزانە نوێ کردەوە.

٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی
١٧ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی

Share.
Leave A Reply