رۆژی شەممە ١٣ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی لە وڵاتی ئاڵمان، یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بە بەشداری ژمارەیەک لە ژنانی هەموو بەشەکانی کوردستان بەرێوە چوو. مەبەست لەم کۆنگرە کۆدەنگی ژنی کورد لە دەرەوەی وڵات و هەوڵدان بۆ ناساندنی لە ئاست نێونەتەوەیی بوو کە دەتوانێ یارمەتیدەری پرسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بێ لە دیاسپۆرا. لە دەسپێکی کۆنگرە وتار و پەیامی حێزب و کەسایەتیەکان خوێندرایەوەوهاوڕێیانی کۆمەڵەش لەوێ بەشدار بوون و هاورێ فەریبا محەمەدی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەمبارەوە وتەیەکی پێشکەش کرد.
جێی ئاماژەیە هاورێیانی کۆمەڵە بریتیی بوون لە هاورێیان فەریبا محەمەدی، پرشنگ محەمەدی، مەهوەش حەمیدی، ئارێز محەمەدی و مریەم ئەحمەدی.

