بەڕێز دوکتور بەرهەم ساڵەح

وێڕای سڵاو و ڕێزی تایبەت، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان بە بۆنەی هەڵبژێردرانتان وەکوو سکرتێری گشتیی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاراستە دەکەم.

ئەم هەڵبژاردنە لە ئاکامی مێژوویەکی دوورودرێژی چالاکیی سیاسی و دیپلۆماتیکی بەڕێزتان و ڕۆڵی دیارتان لە ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا دەستەبەر بووە. بە سەرەنج بەوەی دیپلۆماتێکی کورد وەکوو نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت بە سکرتێری یەکێک لە سەرەکیترین و گەورەترین بەشەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبژێردراوە، دەردەکەوێ کە توانا و لێهاتوویی بەڕێزتان و بوونتان لە مەیدانی سیاسەت و دیپلۆماسیی نێونەتەوەییدا خاوەن چ قورسایی و بایەخێکە.
دڵنیاین کە لەم ئەرکەشدا سەرکەوتوو دەبن و هیواخوازین ئەم پێگە گرینگەی بەڕێزتان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا یارمەتیدەری دۆزی ڕەوا و خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان بێ.

لەگەڵ ڕێز و پیرۆزبایی دووبارەمدا.

ڕەزا کەعبی
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

Share.

Comments are closed.