زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی فێڤرییەی ٢٠٢٥ی زایینی هاوڕێ وریا ڕەزاڕوبابی پێشمەرگە و تێکۆشەری ڕیزەکانی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە شاری کۆڵنی ئاڵمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ وریا وەک زۆرێک لە لاوانی کوردستان و بە تایبەت شاری سنەی سەربەرز لە تەمەنی لاویەتی و تازە پێگەیشتنی رووی کردە ریزی پێشمەرگایەتی و بەو پەڕی دڵسۆزی و هیوا و ئومێد بۆ بەدیهاتنی داهاتووی گەش و ئازاد لە کوردستان بەردەوام بوو.
تایبەتمەندیی وریای هەمیشە لێو بە خەندە، ئەوی کردبووە خۆشەویستی هەمووان. هاوڕێ وریا کورت ژیا، بەڵام سەربەرز و هەنگاو قایم.

لە لایەن کومیتەی ناوەندیی و هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ ئەسرین زەمانی، منداڵە ئازیزەکانی هۆنیا و ئاکام و مەهوەش خانم دایکی و هەموو بنەماڵەی ڕەزاڕوبابی ئەکەین و شەریکی خەمیانین.

یادی هاوڕێ وریا ڕەزاڕوبابی هەمیشە بەرز و بەڕێزە

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاویی
١٠ی فێڤرییەی ٢٠٢٥ی زایینی

Share.
Leave A Reply